کوردستان مێدیا.ئۆرگ نوێ کرایه‌وه
راگه‌یاندن، چ وه‌ک کهسهرهسهی به‌سه‌ربردنی کات و چ وه‌ک
که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ گه‌یاندنی په‌یام و ئامانجی سیاسی، کۆمهڵایهیت و دانی ناوه‌رۆک
و پێناسه به رووداوه‌کان، رۆڵێکی گرنگ ده‌گێرێ له ژیانی مرۆڤدا. لێکۆڵینه‌وه‌کان
نیشان ده‌ده‌ن که مرۆڤ لانی که‌م 75 % له کاتی خۆی له گه‌ل مێدیا و راگه‌یاندن
به‌سه‌ر ده‌بات. به‌شێکی زۆر له‌و کاته به مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له ده‌نگ و
باسی پێوه‌ندیدار به ژیانی ده‌وروبه‌ری مرۆڤه.
رووداوه‌کانی کوردستان نه‌مازه کوردستانی ئێران و
سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی هاوینی 2005ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پێویستی بوونی راگهیاندنێکێ
به‌هێز که بتوانێ ده‌نگ و باسی رۆژانه و کاتی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان و
جۆڵانه‌وه‌ی کورد له ئێران به گشتی به بیرورای جیهانی و کۆمه‌ڵگای کورد
بگه‌یه‌نێ رۆژهڤتر ده‌کات. بۆ تاکی کورد بۆشایی به‌سه‌ربردنی کات له گه‌ڵ
لێکدانه‌وه، خوێندنه‌وه و پێکهێنانی هزری سه‌ربه‌خۆ له رووداوه‌کاندا له‌و 75%
له‌سه‌ده‌ی کاتی له گه‌ڵ مێدیا به‌دی ده‌کرا. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌و پێویستیه
کوردستان.مێدیا.ئۆرگ به داڕشتن و ناوه‌رۆکێکی تازه‌وه پیدهنێته مه‌یدان.
کوردستانمێدیا له 25ی گه‌لاوێژی 2703ی کوردیه‌وه به‌زمانی
فینلاندی، ئینگلیزی و کوردی (کورمانجی ژوور‌و) ده‌ستی به‌وه‌شانی خۆی کرد. له‌و
ماوه‌یه دابه پێی توانا هه‌وڵی داوه ده‌نگ و باسی پێوه‌ندیدار به
کوردستان، زانیاری و بابه‌تی رۆژه‌ڤی کوردستان، رووداوه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی به
ئاگاداری وێبگه‌ڕه‌کان بگه‌یه‌نێ. کوردستانمێدیا خۆی بۆ ده‌رباز کردن به
ههنگاوێکی تازه له خه‌باتی خۆی ئاماده ده‌بینی و به‌و جۆره‌وه مه به‌به‌ستی
وه‌ڵام دانه‌وه به پێویستیه‌کانی راگه‌یاندنی ئه‌مرۆی کۆمه‌ڵگای کوردی له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و رۆژه‌وه وه‌ک ئاژانسێکی هه‌واڵده‌ری پێده‌نێته مه‌یدانی
خزمه‌تی راگه‌یاندنی کوردی.
ستراتێژی ئێمه
ئامانجی کوردستان مێدیا.ئۆرگ بوون به کاناڵێکی راگه‌یاندنه،
که جێگای بڕوا و رێزی خوێنه‌رانی ئێمه بێت، له رێگای پێشكه‌ش کردنی زانیاری
رۆژه‌ڤ له سه‌ر کورد و کوردستان.
ئێمه له پێناو پێشکه‌ش کردنی زانیاری کات به‌کاتی پێوه‌ندیدار
به کوردستان خه‌بات ده‌که‌ین.
زانیاریه‌کان و ده‌نگ و باسی بڵاو کراوه له کوردستان مێدیا
له لایه‌ن پسپۆرانی بواری نووسین و رۆژنامه‌گه‌ری به‌شێوه‌یه‌ک دارێژراون، که
باشترین خزمه‌ت به پێویستی خوێنه‌ران و وێبگه‌ڕانی ئێمه بکات. له ساڵی
2003یه‌وه ئێمه وه‌ک کاناڵێکی راستگۆ، ئازادبیر و خێرا بۆ خوێنه‌رانمان ناسراوین.
هه‌رچه‌ند ئێمه رێکخراوێکی بازرگانی نین، کوردستان مێدیا هه‌وڵ
ده‌دات ده‌نگ و باس و زانیاری پێوه‌ندیدار به‌ژیانی ئابووری کوردستان و هه‌له
ئابووریه‌کانی کوردستان پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی بکات. له کاتی پێویست دا ئێمه
ئاماده‌ین بۆ خوێنه‌رانی خۆمان به پێی پێویستیان لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر لایه‌نه
ئابووریه‌کانی شوێنگه‌لی دیاری کراوی کوردستان ئه‌نجام بده‌ین و زانیاریه‌کانی
پێویست پێشکه‌شیان بکه‌ین.
ئێمه له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه گشتیه‌کانی کوردستانمێدیا،
هه‌وڵ ده‌ده‌ین وێرای پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان، رێز له سه‌ربه‌ستی و
راده‌ربرینی ئازاد و به‌رپرسانه بگرین.
ئێمه به‌خێرهاتنی هه‌موو جۆره ره‌خنه، گازه‌نده و پێشنیاری
خوێنه‌ران بۆ باشترکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کانمان ده‌که‌ین. هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه
نه‌توانین وه‌ڵامی هه‌موو داخوازیه‌کان بده‌ینه‌وه و به‌ڵام هه‌وڵی نه‌وه‌ستی
ئێمه خۆسازکردن و باشترکردنی خزمه‌ته‌کانمان ده‌بێت.
پره‌نسیپه گشتیه‌کان
ئێمه پهیماندارین به سه‌ربه‌خۆیی، رێز له ئازادی بیر‌ورا
ده‌ربرین و گه‌شه کردنی هه‌ستی رێزلێنانی مرۆڤی کورد. کوردستان‌میدیا هه‌وڵ ده‌دات
نه‌بێته ئاڵه‌تی ده‌ستی هیچ لایه‌نێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری و نه‌بێته
مه‌یدانی دژایه‌تی کردنی لایه‌نه سیاسیه‌کانی چالاک له مه‌یدانی خه‌باتی رزگاری
خوازانه‌ی گه‌لی کورد.
کوردستانمێدیا هه‌وڵ ده‌دات بۆ پێشکه‌ش کردنی ده‌نگ و باسی
پێوه‌ندیدار به کوردستان به شێوه‌یه‌کی بێلایانه و دوور له ده‌مارگرژی.
ئێمه خۆمان له به‌رانبه‌ر ناوه‌رۆکی ده‌نگ و باس و بابه‌تێک
که له‌لایه‌ن که‌سانی تره‌وه بۆمان ناردراوه یان له‌وانه‌وه وه‌رگیراوه یا خود
له ده‌نگ و باسه‌کان وته‌ی لایه‌نه‌کان به‌رپرسیار نازانین.
کوردستانمێدیا.ئۆرگ له پله‌ی یه‌که‌مدا به مه‌به‌ستی خزمه‌ت
به خه‌باتی ررگاری خوازانه‌ی گه‌لی کورد بۆ وه‌ده‌ستهێنانی چاره‌نووسی خۆی پێک
هاتووه، بۆیه تا ئه‌وجێگایه‌ی بۆ کارگێرانی کوردستانمێدیا ده‌گونجێ، خۆیان له
کێشه‌کانی رێکخراوه‌یی رێکخراوه کوردیه‌کان ناده‌ن. به بڕوای ئێمه دیالۆگی
ئاوه‌دانکه‌ره‌وه ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی نۆرمه‌کانی ئه‌خڵاقی رۆژنامه‌نووسی دا
به‌شێوه‌یه‌ک به‌رێوه بچن، که پێویست نه‌بێ لایه‌نه کوردیه‌کان میدیاکان به
رکه‌به‌ری پله‌ی یه‌کمی خۆیان بزانن. هه‌رله‌وکاته‌دا ئێمه بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌نگ
و باسی پێوه‌ندیدار به خه‌بات و چالاکی رێکخراوه کوردیه‌کان وه‌ک به‌شێک
له ئه‌رکی خۆمان ده‌زانین.
ئێمه له‌به‌رانبه‌ر پاراستنی که‌سایه‌تی و زانیاریه‌کانی تاکی
نووسه‌ر یان خوێنه‌رانمان به‌رپرسیارین و ئه‌و زانیاریانه‌ی که له
پێوهندیهجۆراوجۆرهکاندا کۆ ده‌کرێنه‌وه به هیچ جۆرێک به لایه‌نی سێهه‌م –
مه‌گه‌ر به بڕیاری دادگای یه‌کێک له وڵاتانی ئوروپایی – ناده‌ین.
به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و راگه‌یاندنی خۆمان،
بۆ وه‌دیهێنانی پێویستیه ئابووریه‌کانمان، به‌خێرهاتنی هه‌موو جۆره یارمه‌تیه‌کی
بێ "به‌رامبه‌ر"، رهکڵام و ئاگاداری بازرگانی ده‌که‌ین.
بێگومان کاربه‌ده‌ستانی کوردستانمێدیا به ته‌نیایی ناتوانن
ئامانجه‌کانی سه‌ره‌وه ئاماژه پێکراو وه‌دی بێنن. یارمه‌تی، رێنوێنی و هاوکاری
خوێنه‌ران و نشتیمانپه‌روه‌ران ده‌بێته گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی گه‌شه کردن و
به‌ره‌وپێش چوونمان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان.
کاتێکی خۆش له گه‌ڵمان به سه‌ر به‌رن.